کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 15-25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرما بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سلێمانی :39
دهۆک : 39
کەرکووک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45