ئاگر نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوانی دوو گوندی شارباژێڕی سووتاند



بەهۆی ئاگرکوتنەوە لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی، نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی و باخی هاووڵاتیان سووتان و کەسێکیش بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە سنووری گوندەكانی “گۆڕەدێم و موبڕە” كەوتەوە و مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بە هاوكاری ئاگركوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵكی ناوچەكە توانیان كۆنترۆڵی بكەن.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیکەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی و چەند باخێکی هاووڵاتیان سوتان، هەروەها چەندین رەز و باخی دیكە لە سووتان پارێزران.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بە تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەکە، هاووڵاتییەك دەستگیركراوە.

ڕێ بە خۆپیشاندانەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر نەدرا
پێشت ڕێ بە خۆپیشاندانەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر نەدرا
مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق کەسوکاری ئەنفالی بادینان قەرەبوو بکاتەوە
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق کەسوکاری ئەنفالی بادینان قەرەبوو بکاتەوە
پەیوەندیدار