یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان زنایاری نوێ لەبارەی هاتنی مووچە لە بەغداوە ئاشکرادەکات و دەڵێت:”حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن”.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی كە بەغداد لەسەر لیستی مووچە هەیەتی ژمارەی فەرمانبەرانە، لە هەمانكاتدا بابەتی ئەو مامۆستایانەی كە لە كەركوك دەوامدەكەن و لە هەرێم مووچە وەردەگرن.
وتیشی، لە مانگەكانی رابردوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە 956 ملیار دینار بووە و بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەو لیستە بۆ بەغداد نێردراوە كە مووچەی خانەنشینان هاوتابكرێت و بڕی 54 ملیار دیناری پێویست بووە.
“حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن”. رێباز حەملان وای وت.