پرۆژەیەکی تر بۆ ڕێگری لە لافاو جێبەجێدەکرێت



بە گوژمەی 8 ملیار دینار پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بڵاویکردەوە، لە چوار چێوەی کارەکانی چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، لە ڕێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) پرۆژەیەک جێبەجێدەکرێت بە گوژمەی ( 8ملیار دینار) لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە بلاوکراوەیەکدا وەزارەتەکە دەڵێت، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولیر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆڵییەوە، دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد، و تەئکیدیان لە گرنگی و ستراتیژیەتی پڕۆژەکە بۆ شاری هەولێر کردەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە دەتواندرێت بەشێکی زۆری ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت کە ساڵانە لەو شوێنەدا بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو جگە لە مەترسیی دروستبوونی لافاو ئاستەنگی هاتووچۆشی بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروست دەکرد.

پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە ڕێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) و دەوروبەری شەقامی خێرای 150 مەتری، بریتییە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی ( 3 × 3 مەتر)ی لەسەر شەقامی سەرەکیی هەولێر – شەقڵاوە تا دەگاتە شەقامی خێرای 150مەتری بە درێژایی زیاتر لە ( 3 کم) و دروستکردنی ئاوبەری سندووقی دوو چاوە ( 2.5 × 2.5 مەتر)ی بە درێژی (60) مەتر لەسەر شەقامی خێرای 150 مەتری، پڕۆژەکە پێش وەرزی بارانبارین بە کۆتا دێت.

کوردستان ماڵئاوایی لە گەرمای هاوین دەكات
پێشت کوردستان ماڵئاوایی لە گەرمای هاوین دەكات
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە
دواتر فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە
پەیوەندیدار