کوردستان ماڵئاوایی لە گەرمای هاوین دەكات



هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێكی دیكە ماڵئاوایی لەشەپۆله گەرما چالاک و بەتینەکانی هاوین دەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و بەولاوە بەتایبەتی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەرەو ناچالاکی و کشانەوە بڕوات، کەساڵانە لەمانگەکانی (6 و 7 و 8) چالاک دەبێت بەڕووی ناوچەکاندا و دەبێتە ڕەخساندنی شەپۆلە گەرما چالاک و بەتین و بەهێزەکان بەسەر ناوچەکەماندا.

ڕاشیگەیاند، لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە بەولاوە یەکەم کشانەوەی قۆناغی گەرمی هاوینی دەستپێدەکات و لەم قۆناغەدا کۆتایی بەشەپۆلە گەرما چالاکەکان دێت، کە دەبنه ڕەخساندنی گەرمای بێزارکەر و بەتین و ڕۆژانە تاڕادەیەک جیاوازی دەبێت و شەوانە تەواو جیاواز دەبێت بەجۆرێك له ناوچە نیمچەشاخاوی و دەشتایی و گەرمەسێرەکان کەش تەواو فێنک دەبێت و لەناوچە شاخاوی و کوێستانەکان کەشێکی فێنکتر بۆ تاڕادەیەک سارد دێتە ئاراوە.

وتیشی، “مانگی 9 لەڕووی گەرماوە مام ناوەند دەبێ بەرزترین پلەکانی گەرما لە سییەكاندا جێگیر دەبێت بەزۆری و نزمترین پلەکانی گەرماش تەواو دادەبەزێ و دێتە خوار بۆ پلەی بیستەكان و خوارتریش”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی 10 بەگشتی بەرزترین پلەکانی گەرما دێتە بیستەکان بەڕۆژ و لەهەندێ ناوچە و شوێنیش تا خوار بیستەکان و نزمترین پلەکانی گەرماش کەمتر دەبن و شەوانەی نیمچە سارد بۆ سارد دەبێت.

 

نرخی بەنزین بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی بەنزین بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پرۆژەیەکی تر بۆ ڕێگری لە لافاو جێبەجێدەکرێت
دواتر پرۆژەیەکی تر بۆ ڕێگری لە لافاو جێبەجێدەکرێت
پەیوەندیدار