وەزیری كار و كارەباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە هیچ تێبینییەك لەسەر لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان نییە و دەشڵێت: بەغدا تهنها داوای لێکردوین لێبڕینی خانەنشینی لە(7%) بەرزبکەینەوە بۆ (10%).
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاودێری دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار نییە، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئەو پرسە هەبوون ڕەتدەکەمەوە.
وتیشی، “بەغدا تهنها داوای لێکردوین لێبڕینی خانەنشینی لە(7%) بەرزبکەینەوە بۆ (10%)و جارێکی دیکە بەو لێبڕینەوە لیستی مووچەیان بۆ بنێرینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها کێشەیەک هەبێت لە لیستی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەوەیە، کەمئەندامانی بەشێک لەناوچە جێناکۆکەکان دوو موچە وەردەگرن یەکێکیان لەهەرێم و ئەوی دیکەشیان لەسەر میلاکی بەغدا، كە ژمارەیان 900 كەسە.
جەختیشی كردەوە، لەئێستادا لەهەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەین، هۆکارەکەش ئەوەیە وەزارەتی کاری هەرێم لیستی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراقی لانەبووە تا ئەو گرفتە دروست نەبێت.