كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دەستیپێکرد



كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌ستی‌ پێكرد و بەشێک لە عەرەبەکان و تورکمان و پارتی بایکۆتیان کرد.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ محه‌مه‌د حافز و بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی ئەنجومەنەكە دەستیپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوپه‌یمانی قیاده‌ و عروبه‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ بابلیۆن كه‌ پێكه‌وه‌ خاوه‌نی 9 كورسین، به‌شداربن.

لەلایەکی ترەوە ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، به‌ره‌ی توركمانی و پارتی دیموكرات، كه‌ پێكه‌وه‌ خاوه‌نی 7 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن، به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نیان نه‌كرد و بایکۆتیان کرد.

بایکۆتکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو  سێ لایه‌نه‌ چاوه‌ڕێی دادگای فیدراڵین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیان.

کوێستان محەمەد: لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان كێشەی نییە
پێت کوێستان محەمەد: لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان كێشەی نییە
تا ئێستا حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی نەكردۆتەوە
دوات تا ئێستا حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی نەكردۆتەوە
پەیوەندیدار