چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆلێرا بڵاوکرایەوە



بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆلێرا، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە بە لایەنی كەمەوە شەش مانگ جارێ تانکی ئاوی خواردنەوە پاک بکرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە بە بەردەوامی تانكی ئاوی خواردنەوە پاكژ بكرێتەوە، بە لایەنی كەمەوە شەش مانگ جارێ.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە تانکیەکانی ئاوی خواردنەوە بەشێوەیەكی باش سەریان داپۆشراو بێت، ئەگەر بۆ خواردنەوە بەكارهێنرا بكوڵێنرێت و سارد بكرێتەوە پاشان بخورێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هەشت حاڵەتی تووشبوونی بە کۆلێرا پشتڕاستکردەوە، داوای لە هاووڵاتییان کرد خۆیان لە خواردنی سەوزە بەدووربگرن، چونکە هەندێکیان بە ئاوی قورس ئاودەدرێت.

تا ئێستا حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی نەكردۆتەوە
پێت تا ئێستا حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی نەكردۆتەوە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەندیدار