عێراق بێباكی خۆی بەرامبەر بە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنێت



لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئەو هەوڵانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە عێراق (19) ملیار دۆلار زیانی كردبێت بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە و دەشڵێت: لە پارێزگاكانی باشوورەوە قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە كراوەتەوە.

باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بۆ (شەفەق نیوز) ڕایگەیاندووە، لەكاتی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لە 24/3/2023، كە بڕەكەی (400) هەزار بەرمیلە، وەزارەتی نەوتی عێراق قەرەبووی كردۆتەوە لەڕێی پارێزگاكانی باشوورەوە.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق هیچ زیانێكی نەكردووە لە ڕاگیرانی نەوتی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو بڕە لە بەسرەوە قەرەبوو كراوەتەوە كە رێكخراوی ئۆپێك دیاریكردووە و (4) ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە.

وتوشیەتی، “دەتوانرێت توانای بەرهەمهێنان لە بەسرە و ناسریە و میسان بەرزبكرێتەوە، بەڵام عێراق ڕێژەكەی بۆ دیاریكراوە لەلایەن ئۆپێكەوە، بۆیە بڕی داواكراو بۆ هەناردەكرن لە بەسرەوە قەرەبووكراوەتەوە و حكومەتی فیدڕاڵی هیچ زیانێكی نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە،، لەچەند ڕۆژی رابردوودا، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە (19) ملیار دۆلار زیان بە عێراق گەیشتووە.

مامۆستایان زەنگی بایكۆتی خوێندن لێدەدەن
پێت مامۆستایان زەنگی بایكۆتی خوێندن لێدەدەن
بەوێنە؛ لە هەولێر ئەڵقەی هاوسەرێتی لە دەستی 70 ژن و پیاو گیردەخوات
دوات بەوێنە؛ لە هەولێر ئەڵقەی هاوسەرێتی لە دەستی 70 ژن و پیاو گیردەخوات
پەیوەنیدر