بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و پیرەمەگروون و دەورووبەری دەستی پێكرد.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجەی گرتەوە و لە ناوچەكانی شارۆچكەی پێنجوێن و شارباژێڕ باری.
هاوكات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەفر بارین لە زنجیرە چیاكانی ئەزمەڕ و گۆیژە و پیرەمەگروون دەستی پێكردووە و بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، پێدەچێت ئەمشەو بەفر بارین ناو سلێمانی-ش بگرێتەوە.