دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی لە باكووری كوردستان هەژاند، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.
سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 02:59 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ( 2024/08/23 ) لە نێوان کەهرمان مەڕەش و قەیسەری تورکیا بوومەلەرزەیەک ڕوویدا.
وتیشی، “بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر ڕوویدا”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بە وتەی ئەو شارەزای بواری بوومەلەرزەزانییە، لەم ناوچەیەی باکووری کوردستان و سنوورەکانی نێوان تورکیا و سوریا و خۆرئاوای سوریا فشارێکی زۆر لەنێوان پلێتەکان هەیە.