داواكراوە بانكی ناوەندی بەهای دۆلار بكاتەوە بە 118 هەزار دینار



وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بكرێت و بانكی ناوەندیی عێراق هاوشێوەی پێشتر 100 دۆلار بە 118 هەزار دینار بخاتە بازاڕەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە نەدراوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، ئەو كاتەی بڕیاردرا بەهای 100 دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بەرزبكرێتەوە یەدەگی نەختینەی عێراق 86 ملیار دۆلار بووە و ئێستا گەیشتووە 120 ملیار دۆلار و پێشتر عێراق 120 ملیار دۆلار قەرزداربوو ئێستا 60 ملیار دۆلار قەرزدارە و یەدەگی زێری عێراقیش زیادیكردووە.

وتیشی، ” توانای دارایی عێراق باشبووە و چەند جارێك لەلایەن پسپۆڕانی بواری ئابوری و شارەزایانەوە پێشنیازكراوە گۆڕانكاری لە نرخی فەرمی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە نەدراوە”.

ماوەی دوو ساڵە بە بڕیاری حكومەتی عێراقی و بانكی ناوەندی، بەهای فەرمی 100 دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بەرزكراوەتەوە بۆ 145 هەزار دینار، بەڵام ساڵی ڕابردوو گۆڕانكاری تیاداكرا و كرا بە 132 هەزار، بەڵام هێشتا بەهاكەی لە بازاڕدا نزیكەی 150 هەزار دینارە و نزیك نەبۆتنەوە لە نرخی فەرمی.

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە توركیا ڕاگەیاند
دواتر قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە توركیا ڕاگەیاند
پەیوەندیدار