بڕیاری نوێ‌ دەربارەی مووچەی خانەنشینان درا



بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان داوا لە خانەنشینان و واریسی خانەنشینان دەکات بە زوترین کات مامەڵەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت و پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: سەرۆك وەزیران لیژنەی بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پێكهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” سەرجەم ئه‌و خانه‌نشینانەی تا ئێستا بایۆمه‌تری مووچەیان نیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەو واریسانەی خانەنشینان کە (ناکام) و تەمەنیان خوار (18) ساڵ و سەروی (12) ساڵە، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بکەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ڕۆژی یه‌ك شەممە (25/8/2024)ه‌وه‌ مامەڵەی دەرکردنی بایۆمەتری ئەنجام دەدەن، پێویستە بە زووترین کات سەردانیان بکەن، چونکە هەر خانەنشینێک یان واریسەکەی بایۆمەتری نەبێت، مووچەکەی ڕادەگیرێت.

لای خۆشیەوە، د. بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە لیژنەیەک پێکهێندراوە و ڕاسپێردراون بەمەبەستی هاوتاکردنی خانەنشینی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عیراق لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراقدا.

ئاشكراشی كرد، بەپێی یاساکە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم 25٪ـی مووچەی بنەڕەتیان لێببڕدرێت، کە 10٪ـی لێبڕینەکە لە مووچەی مووچەخۆرەکە دەبڕدرێت و 15٪ـشی حکومەت گرتوویەتیە ئەستۆ و لەماوەیەکی نزیکدا لیژنەکە دەستبەکار دەبن.

پێشتر مووچەخۆرانی هەرێم 7٪ـی مووچەی بنەڕەتییان وەک خانەنشینی لێبڕدراوە، بەڵام لەئێستادا کە هەردوو حکومەت ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە هەرێمیش جێبەجێ بکرێت، هەموو مووچەخۆرێکی هەرێم 10٪ـی مووچەی بنەڕەتی لێدەبڕدرێت.

بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق، کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێتە 500 هەزار دینار، لەکاتێکدا لە ئێستادا مووچەی هەندێک لە خانەنشینانی هەرێم لە نێوان 200 بۆ 220 هەزار دیناردایە.

وڵاتێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر بڕیاریدا
پێشت وڵاتێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر بڕیاریدا
كوژرانی دوو كچە ڕۆژنامەنووسەكە هەمووانی هێنایەدەنگ
دواتر كوژرانی دوو كچە ڕۆژنامەنووسەكە هەمووانی هێنایەدەنگ
پەیوەندیدار