ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەیدسادق، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیاوە “درۆن” كرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كچە ڕۆژنامەنووسی كورد كوژران و ڕۆژنامەنووسێكی دیكەی هاوڕێیان برینداركرا و ئەو كارەش سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكانی داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسانی هێنایە دەنگ و دەڵێن: ئه‌وه‌ی رویداوه ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌رجه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
لە بۆردومانەکەدا دوو کەس، کە ناویان (گوڵستان تارا تەمەنی 40 ساڵ بووە و خەڵکی شاری باتمانە لە باکووری کوردستان و هەواڵساز بووە و هێرۆ ئیبراهیم تەمەنی 27 ساڵ بووە و مۆنتێر بووە) لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە بەناوی (ڕێبین) کە وەرگێڕی یاسایی بووە، دەست و قاچی شکاوە.
كه‌مال حه‌مه‌ڕه‌زا، خاوه‌نی کۆمپانیای چەتر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای ڕووداوەكە ڕایگه‌یاند، “ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكه بوون، كه كاری تایبه‌ته به میدیا، ڕۆژنامه‌نوسن و پێكهاتوون له هێرۆ بەهادین، كه خه‌ڵكی سلێمانییه و گوڵستان تارا كه خه‌ڵكی باكوری كوردستانه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی دیكه‌مان به‌ناوی ڕێبین برینداربووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه بوون دووره له ڕاستییه‌وه و ناحه‌قییه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت كارێكی دوور له ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامداوه، “نامه‌ردییه كۆمه‌ڵگه بگه‌وجێنرێت و زیاتر هانی دوژمنان بدرێت”.
هاوكات كاروان ئه‌نوه‌ر، سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، “سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كه‌ین، كه بكرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان، چونكه به‌پێی په‌یاننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕۆژنامه‌نوس نابێت بكرێته ئامانج ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕووماڵی جه‌نگیشدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕوویدا، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ده‌یگه‌یه‌نینه سه‌رجه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
هه‌روها ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، “سوپای توركیا نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر هاتوه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ڕۆژانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی توركیای داگیركه‌ری كردوه‌ته‌وه بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هیچ وه‌زیری و به‌رپرسێكیش قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن”.
وتیشی، “بێده‌نگی به‌رپرسانی حكومه‌ت وایكردوه كه سوپای توركیا ده‌ستكراوه بێت و بۆردومان بكات و خه‌ڵكی ئێمه و رۆژنامه‌نوسان شه‌هید بكات”.