دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەكەی ئەم بەیانییەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی شارباژێڕ لە سنووری سلێمانی، توركیا دوومین هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە لەسەر ڕێگای سەیدسادق ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك كاتژمێر 11، توركیا لە ڕێگەی درۆنەوە له نزیك قهزای سهیدسادق ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكان، لەو ئۆتۆمبێلەدا سێ كەس هەبوون، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیان بریندارە و ئۆتۆمبێلەكەش بەتەواوی سووتاوە.
ئهمهش دوای ئهوه دێت، كه بهیانی ئهمڕۆ جارێكی تر فڕۆكه جهنگییهكانی سوپای توركیا زنجیره شاخهكانی ئاسۆسیان له شارۆچكەی ماوهت-ی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.