گەرما لە چەند شارێك دەگاتە 50 پلە



بەپێی ڕاپۆرتەكانی هەردوو دامەزراوەی كەشناسی عێر اق و هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند شارێك دەگەنە 50 پلەی سەدی.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 23ی ئاب، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ‌ شەممە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

لای خۆشیەوە، كەشناسی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 9 پارێزگای وڵاتدا پلەكانی گەرما لە نیوەی كوڵان (50 پلەی سەدی) نزیك دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووری وڵات.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما لەنێوان 41- 46 پلە دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات لەنێوان 47- 49 پلە دەبێت، بەڵام سبەینێ‌ لە پارێزگاكانی (نەجەف و زیقار و موسەننا) و چەند پارێزگا و ناوچەیەكی دیكە دەگاتە 50 پلەی سەدی.

پارە و بێ پارەیی
پێت پارە و بێ پارەیی
داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرا
دوات داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرا
پەیوەنیدر