هۆشدارییەک لە تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی کۆلێرا



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا دەدات و دەڵێت:”خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونكە ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی كۆلێرایان هەبێت”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونكە ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی كۆلێرایان هەبێت.ئەوەی پێویستە هاووڵاتییان خەمی لێبخۆن لە ئێستادا نەخۆشیی كۆلێرایە بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێك لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئێمە گومانی كۆلێرایان لێدەكەین، چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەكانین لە بەغداوە بگەڕێنەوە.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”بەهیچ جۆرێك ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەكارنەهێنن كە لەلایەن قائیمقامییەتەوە رێگاپێنەدراوە”.

“تكا لە هاووڵاتییان دەكەین، ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونكە پشكنینمان كردووە و دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەكان و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاونین، دڵنیاشتان دەکەینەوە هەمیشە لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویستدا دەبین و ئەم دۆخەش تێدەپەرێنین” سەباح هەورامی وای وت.

كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنرێت
پێت كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنرێت
بەرگری شارستانی هەرێم: ئەمڕۆ دوو حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
دوات بەرگری شارستانی هەرێم: ئەمڕۆ دوو حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
پەیوەندیدار