نوێترین لێدوانی سودانی و تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانییەوە کردووە و لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە قسەی لەگەڵ کردووە، بەڵام وتوویەتی ئاگاداری دواکەوتنەکە نیم.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: “لەسەر قسەی سوودانی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیوەندی پێوەکردم، نیگەرانییەکانم لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە پێ راگەیاند، لە وەڵامدا وتی کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خەتن.”

دەشڵێت:” دوای ئەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتە دەستمان، کەخۆی لە ٧ خاڵ دەبینێت و گوایە وەکو بیانوو بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بەکار دەهێندرێت، ئەو خاڵانە جگە لە بیانوی بێ بنەما پشتی بە هیچ دەقێکی یاسایی و واقعێکی حسابی نەبەستوە، بەو بۆنەوە دوێنێ ٢١ ی ئاب لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان کردو نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانم گەیاندە سەرۆکوەزیران کە هەرجارەو بەبیانویەک موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دوادەخرێت و هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەش وەزیری دارایی عێراقە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکریت.

راشیگەیاندووە، ئەو بابەتەم بۆ روونکردووەتەوە کە دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەکەرکوک و خانەقینن نابێت حکومەتی هەرێم مووچەیان بدات ناویان رەشبکرێتەوە، وتم ئەوانە هەمان ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەن کە ساڵانێکە هەوڵ دەدەین بگوازرێنەوە سەر حکومەتی ئیتحادی و خودی ئەو وەزیرەو ئەوانی پێشتریش رێگربونە لەپرۆسەکە، ئێستا لەجیاتی گواستنەوەیان وەزیری دارایی داوای کردوە مووچەکانیان رابگرن و خاڵەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچ بنەمایەکی نییە جگە لەسیاسەتی دژایەتی کردن و برسی کردنی خەلکی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند کە سەرۆک وەزیران پێی وتوە “من ئاگاداری ئەوە نەبوومە وادەکەم وەزیری دارایی پەیوەندیت پێوە بکات، دوای کاتژمێرێک تەیف سامی وەزیری دارایی پەیوەندی کردو وتی سەرۆکوەزیران باسی لەنیگەرانییەکانی ئێوە کردوە، وتم بەڵێ ئەوەی دەکرێت ناحەقییەو پێچەوانەی دەستورەو دەچێتە خانەی جیاکارییەوە، هەروەها پێچەوانەی بریاری دادگای ئیتحادی و یاسایی بودجەیە کە ئێمە لەپەرلەمان تەخسیساتی تەوامان بۆ مووچە و بودجە و هەرێم داناوەو دەنگی لەسەر دراوە، هەندێک بیانوی هێناوە کە ئەو هەڵەیەی فەرمانبەرانی کەرکوک چاک دەکرێت و بەشێکیشی دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنیان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:” هیوادارم ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی بێت و چیتر بەبیانووی بێ بنەماو دور لەیاسا دەست بۆ قوت و بژێوی خەڵکی کوردستان نەبەن، لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم کەهەفتەی داهاتوو داوایەک ئاراستەی سەرۆککۆمارو وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەین بۆ کۆبونەوە لەسەر ئەم پرسەو راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە.

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
لە سلێمانی چەند حاڵەتێک گومانی کۆلێرای لێ دەکرێت
دوات لە سلێمانی چەند حاڵەتێک گومانی کۆلێرای لێ دەکرێت
پەیوەندیدار