دەرگای دامەزراندن بۆ دەیان کەس کرایەوە



ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست و بە شێوازی خاڵبەندی دادەمەزرێنێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن، (٨١) کەس لە پسپۆریە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، داواکاران دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی لینکێکەوە لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لەرۆژی (٢٠٢٤/٨/٢٢) تا (٢٠٢٤/٩/٥) فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.

پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی بۆ سەدان کەسی تر دەرکرد و بەشێکی ئەو بڕیارە لە هەفتەی ڕابردوودا جێبەجیێ کرا و بڕیاریشە چەند کەسێکی تر دابمەزرێنن.

لینکی فۆڕمەکە لێرەدایە

مەرجەکان ئەمانەن

یەکەم چارەسەری زەهایمەر پەسەندکرا
پێت یەکەم چارەسەری زەهایمەر پەسەندکرا
“نرخی تەمامە هەرزان دەبێت”
دوات “نرخی تەمامە هەرزان دەبێت”
پەیوەندیدار