“نرخی تەمامە هەرزان دەبێت”



پەرلەمانتارێک ڕاگرتنی هاوردەی بەرهەمی شوتی و کاڵەک رادەگەیەنێت و دەڵێت”نرخی تەماتە بەم زوانە هەرزان دەبێت”.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە کارمان لەسەر ئەو بانگەوازانە کرد، کە کۆمەڵێک جوتیاری کورد ئاڕاستەیان کردبووین، و هەوڵەکانمان گەیشت بەئەنجـام.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بانگهێشتکردنی وەفدێکی وەزارەتی کوشتوکاڵ و گەڕانەوەیان داوامان لەوەزیری کشتوکاڵی عێراق کرد کە هاوردەی بەرهەمی شوتی و کاڵەک ڕابگرێت، و لە ٢٠ ی ٨ وە وەزیری کشتوکاڵی عێراق نوسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (ئەنجومەنی ئابوری) کردوەو تیایدا داوای رێگری کردن لە هاوردە کردنی بەرهەمەکانی ( شوتی و کاڵەک ) دەکات.

ڕوونیشیکردەوە جگە لەو دوو بەرهەمە بڕیار وایە لە مانگی ٩ هەمان داواکاری بۆ خەیارو تەماتەش بکرێت، و بەمەش جوتیاران دوچاری هیچ زیانێک نابن.

د.بڕیار جەختیش دەکاتەوە چاودێر ئەبن بۆ ئەوەی نرخەکان لەسەر هاووڵاتیان زیاد نەکرێت، و وەک فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ ڕێکخستنی نرخ و پابەندکردنی جوتیارانیش بەو نرخانەوە.

سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی تەماتە ئەو ئەندام پەرلەمانە ڕایگەیاند،  لەگەڵ نوێنەری جوتیاران و لیژنەکانی قایمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیداین، بڕیار وایە لە ڕۆژەکانی داهاتوو لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانی کوردستان نرخەکەی دابەزێت.

دەرگای دامەزراندن بۆ دەیان کەس کرایەوە
پێت دەرگای دامەزراندن بۆ دەیان کەس کرایەوە
بۆ هەڵبژاردن چەند برێارێک لە سلێمانی دەرکرا
دوات بۆ هەڵبژاردن چەند برێارێک لە سلێمانی دەرکرا
پەیوەنیدر