بۆ هەڵبژاردن چەند برێارێک لە سلێمانی دەرکرا



لیژنەی ئەمنی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی دەرکرد و دەڵێت” تەواوى دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان بێلایەن بن لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیژنەى ئەمنیی سلێمانى فەرمانێکی کارگێڕی دەرکرد و واژۆی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەسەرە بڕیاردراوە، تەواوى دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان دەبێت بێلایەن بن لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان و هیچ کەلوپەل و توانستێکى مرۆییان بۆ بەرژەوەندى هیچ کەس و لایەنێک بەکارنەیەت.
هەر بەپیی نووسراوەکە دەبێت زەمینەیەکى هاوسەنگ و لەبار و هاوبەش بۆ تەواوى کاندید و لیست و قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان برەخسێت بەپیی یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

هاوکات بڕیار دراوە، کە نابێت بانگەشەى هەڵبژاردن لەو شوێنانە بکرێت کە هاتووچۆى گشتى تێدایە و بانگەشەش لە فەرمانگە حکومییەکان و لەکاتى دەوامى فەرمیدا قەدەغەیە.

دەقی بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی:

“نرخی تەمامە هەرزان دەبێت”
پێت “نرخی تەمامە هەرزان دەبێت”
بایدن داوای کرد پەلەبکرێت لە ئاگربەست
دوات بایدن داوای کرد پەلەبکرێت لە ئاگربەست
پەیوەندیدار