نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، 100دۆلاری ئەمریکی بە 149هەزار و 550دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
کەمێک لەمەوبەر نرخی دۆلار لە بازارەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێک بۆ هەر 100 دۆلارێک بڕی 450 دینار دابەزیوە، و 100دۆلار بە 149هەزار و 100دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 287ملیۆن و 261هەزار و ٨٦ دۆلاری خستۆتە بازارەکانەوە، لەو بڕە، 267ملیۆن و 861هەزار و 86دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و 10ملیۆن و 400هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاش بووە.