نرخی بەنزین لە هەولێر گرانبوو



بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بەردەوامە، وێڕای زیادکردنی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری دەفرۆشن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەنگی مەجید، بازرگانی فرۆشتنی بەنزین ڕایگەیاند، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەرزبوونەوەدایە، لیترێک بەنزین بە کۆ بە 905 دینارە، لە بەنزیخانەکانیش لیتری زیاتر لە 20 دیناری دەخرێتەسەر.

ئەمڕۆ لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێری پایتەخەت لیترێک لەنێوان 925 بۆ 935 دینار بوو، لە کاتێکدا ڕۆژی 18ی ئەم مانگە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان 820 دینار بوو.

هاوکات لە سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ تاوەکو 14ی ئاب 850 دینار بوو، پاش ئەوەی لیتری 25 دیناری چووەسەر، گەیشتە 875 دیناری عێراقی.

وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ ڕاگەیەنرا
پێت وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ ڕاگەیەنرا
مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندان دەکەین
دوات مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندان دەکەین
پەیوەندیدار