زانیاری لەسەر وردبینی لیستی مووچە ئاشکرا دەکرێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی وردبینی لیستی مووچەوە ڕایگەیاند، “لیستی مووچە کێشەی زۆری تێدایە”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تەواوکرد و تێبینیەکانی خۆی بەرزکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لیستی مووچە و میلاکاتی ٢٨ وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە ناوەکانیان کێشە و جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لەبارەی مووچەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دوای ٣١ ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە %00.14 کۆی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.

مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندان دەکەین
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندان دەکەین
20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەی شار زیاد دەکرێت
دواتر 20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەی شار زیاد دەکرێت
پەیوەندیدار