تۆمەتبارێک کە ماتۆڕسکیلی دزیبوو، دەستگیرکرا



پۆلیسی هەڵبجە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە چەند ماتۆڕسکیلێکی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (آ. د.س) تەمەن ۱۹ساڵ کە پیشە کاسبە و دانیشتوی پارێزگای سلێمانییە دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار هەستابوو بەدزینی چەند ماتۆڕسکیلێک لەپارێزگای هەڵەبجە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەپێی مادەی ٤٤٦ ی٫س ع ڕاگیراوە.

بروسکەیەکی بەهێز لە کاتژمێرەکەی مەککە دەدات
پێت بروسکەیەکی بەهێز لە کاتژمێرەکەی مەککە دەدات
بۆچی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژرێن؟
دوات بۆچی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژرێن؟
پەیوەندیدار