ڕێبوار تەها پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک دەکات



پارێزگارى کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و دەڵێت، “خانووی هیچ هاووڵاتییەک ناڕوخێنن”.

ڕێبوار تەها، پارێزگارى کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی کەرکووک ماڵی هیچ هاووڵاتییەک ناڕوخێنێت، بەڵکو دەڵاڵ و دزەکان دەکاتە ئامانج، کە دەستبەسەر زەویدا دەگرن و دەیفرۆشن بۆ ئەوەی هەژاران تێوەبگلێنن.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگەنادەین دەڵاڵی زەوی و مافیاکانی خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی، زیان بە هاووڵاتییان بگەیەنن.

پارێزگاری کەرکووک جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لایەنە تایبەتەمەندەکانی ڕاسپاردووە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو باندانەی زەویی دەوڵەت داگیردەکەن.

پارێزگاری کەرکووک هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی دەستبەسەر زەویی پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەگرن و ڕایدەگەیەنێت، چیتر بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو نەفس نزمانەی زەوییان دابڕیووە تاوەکو نەکرێتە پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە کەرکووک.

 

بۆچی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژرێن؟
پێت بۆچی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژرێن؟
هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون دەدۆزێتەوە
دوات هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون دەدۆزێتەوە
پەیوەندیدار