گەنجێكی كورد بەشێكی ماڵەكەی دەكاتە مۆزەخانە



سەربەست تەها، بەشێکی ماڵەکەی لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان کردۆتە مۆزەخانەیەکی کەسی، کە کۆکراوەی میراتی دەگمەنی تێدا نمایشکرا.

ئەم خولیایە پارە و کاتێکی زۆری تێچوو، هەروەها ٣٠ ساڵی ژیانی سەربەست تەهای پێچوو، کە ئەمڕۆ تەمەنی ٤٧ ساڵە و لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان دەژی.

سەربەست تەها نهۆمی خوارەوەی ماڵەکەی خۆی گۆڕی بۆ هۆڵێک، کە تیایدا کۆکراوەی میراتی دەگمەن نمایش دەکات، هۆڵەکە سەدان پارچەی دەگمەنی تێدایە، کە کۆکردنەوەیان وەک گەشتێکی دوورودرێژ بوو بە جیهاندا، لەو ماوەیەدا سەدان هەزار دۆلاری داوە.

سەربەست تەها لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (العربی الجدید) ئاماژەی بەوەدا کە “بەهای کۆکراوە ئێستا یەک ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە”.

ئەو پارچە دەگمەنانەی لە مۆزەخانەکەیدا نمایشکراون لە بازاڕ و ماڵ و زیادکردنە نێودەوڵەتییەکانەوە کۆکردۆتەوە و ژمارەیان لە ٢٠٠٠ پارچە تێدەپەڕێت. گرنگترین ئەو پارچانە پیانۆیەکە، کە تەمەنی زیاتر لە ١٦٠ ساڵە و سەر بە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیایە، کە بە دیاری بەخشییە یەکێک لە کارمەندەکانیان، کە لە بەرامبەردا لە زیادکردنێکی گشتیدا فرۆشتویەتی، تا دواجار گەیشتە دەستی تەها و پیانۆکەش هێشتا کاردەکات.

لە نێوان پارچە گەورەکانی ناو مۆزەخانەکەدا، کۆنترین تۆپ لە مێژوودا دیارە، بە وتەی سەربەست، تەمەنی ٣٠٠ ساڵە بەپێی ئەو تابلۆیەی لەسەری لکێنراوە و لە ڕێگەی زیادکردنەوەیەکەوە بەدەستی هێناوە بە تێچووی زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلار.

سەربەست گەشتێکی زۆری کردووە بۆ زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، هەروەها وڵاتانی عەرەبی هەروەها ساڵانە سێ چوار سەردان دەکات بۆ گەڕان بەدوای شتومەکی نوێی کۆکراوەدا، کە هەموو کاتەکانی لەناو مۆزەخانەکەدا بەسەر دەبات.

مۆزەخانەی ماڵەوە کەلوپەلی چێشتخانەی شاهانە لەخۆدەگرێت، کە مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە سەدەیەک دەگەڕێتەوە، لەوانە پەرداخ و کوپ و پلێت و کەوچک و چەقۆ. جگە لە شمشێر و خەنجەر و فیگەر و تەلەفۆنی کۆن و کاتژمێری دیوار و تابلۆ و ئاژەڵی پڕکراو.

“هیچ سەرپێچیەکی گەورە و بچوک لە ئەندامانی هێزەکەمان قبوڵناکەین”
پێت “هیچ سەرپێچیەکی گەورە و بچوک لە ئەندامانی هێزەکەمان قبوڵناکەین”
ڤاكسین دژی نەخۆشی “ئاوڵەی مەیمون” ڕاگەیەنرا
دوات ڤاكسین دژی نەخۆشی “ئاوڵەی مەیمون” ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار