مونا قەهوەچی: عێراق مووچەی كردووە بە ئامرازێك بۆ لاوازكردنی هەرێم



سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە جێبەجێیکردوە و ئەوەی ئێستا بەغدا دەیکات تەنها بیانوە و بابەتی مووچە وەک کارتێکی سیاسی دژ بە هەرێم بەکاریدەهێنێت.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی حکومەتی بەغدا بەرامبەر بە مووچەخۆران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دەیکات دژ بەهەموو یاسا و دەقە دەستوریەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵیە.

ڕاشیگەیاندووە، مانگ لە دوای مانگ بە بیانوی جیاواز مووچە دوادەخات، مووچەیان کردۆتە وەسیلەیەک بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، ناکۆکیەکان چەند گەورەبن نابێت بهێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەبێت.

وتیشی، “گرنگیشە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق هاوکار و هەماهەنگ و یەکریزبن بۆ ڕێگری کردن لەهەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی بەزوویی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان”.

گەنجێکی كورد بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ
پێت گەنجێکی كورد بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر