مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن کۆبوونەوە



مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد.

بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردنی باشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری کرد.

دوو دەرمانی منداڵان لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا
پێت دوو دەرمانی منداڵان لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا
ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
دوات ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر