ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند



دەزگەی ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لێیدابوو و بەجێیهێشتبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگەی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئەندەرپاسی (پردی کۆبانی) لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاووڵاتییەکی دا و بەجێیهێشت، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەکە گیانی لەدەستدا.

ئاسایش ڕوونیکردەوە کە توانییان تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.

مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن کۆبوونەوە
پێت مەسرور بارزانى و کلاودیۆ کۆردۆن کۆبوونەوە
میروەیس چووە شوێنی ڕێبوار تەها
دوات میروەیس چووە شوێنی ڕێبوار تەها
پەیوەندیدار