میروەیس چووە شوێنی ڕێبوار تەها



ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاند، دادگەی کارگێڕی عێراق سکاڵای هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی ڕەتکردەوە و ئەندامێکی نوێش لە شوێنی ڕێبوار تەها دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەشئەت شاهوێز، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک رایگەیاند، دادگای کارگێڕی عێراق ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر کۆبوونەوەکەی 10ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک لە بەغدا تۆمارکرابوون.

سکاڵاکە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانییەوە تۆمارکرابوو کە بە هەردووکیان، پێنج ئەندامیان لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکدا هەیە و داوایان کردبوو ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنەکە ڕابگرێت کە تێیدا ڕیبوار تەها، وەک پارێزگار هەڵبژێردرا.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ عەبدوڵا میروەیس وەک ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو و چووە شوێنی ڕێبوار تەهای پارێزگار.

ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
پێت ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
هاوپەیمانێکی نزیکی پوتین: ڕۆژئاوا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی هەیە
دوات هاوپەیمانێکی نزیکی پوتین: ڕۆژئاوا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی هەیە
پەیوەندیدار