بۆچی قەلەڕەشەکان بە ژمارەیەکی زۆر کۆدەبنەوە؟



قەلەڕەشەکان بەردەوام بە کۆمەڵ دەبینرێن هەم لە زەوی هەم لە ئاسمان، تا ئیستا سۆراغی ئەم پێکەوەییەت کردووە؟

لەگەڵمان بن بۆ ناو جیهانی نایابی ئەم باڵندە زیرەکانە، تا لەهۆکارەکانی پشت کۆبوونەوەکانیان بکۆڵینەوە.

 

قەلەڕەش، باڵندەیەکی کۆمەڵایەتییە، بە زیرەکی و پەیوەندییە ئاڵۆزەکانیان ناسراون، کاتێک شایەتحاڵی مرداربوونەوە یان کوشتنی قەلەڕەشەکان دەبیت، وەک ئەوەی لەخەمی یەکدی دا بن و هاوسۆزیی بۆ یەک دەربڕن کۆدەبنەوە، دڵتەنگ دەردەکەون.

قەلەڕەشەکان، لە کۆبوونەوەی بەکۆمەڵیاندا میکانیزمێکی بەرگری بەکۆمەڵ پیشان دەدەن، بەم کارە سەلامەتی لە ژمارەدا دەدۆزنەوە، پارێزگارییەکی باشتر لە دژی دوژمنە ڕاوکەرەکانیان دەکەن و وریایی و یەکگرتووییان بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشەکانیان زیاد دەبێت.

 

قەلەڕەشەکان لەکۆبوونەوەیاندا، رێوشوین دادەنێن و بەکۆبوونەوەیان چانسی دۆزینەوە و هاوبەشیکردنی سەرچاوەی خۆراک زیاد دەکەن، لە دۆزینەوەی خۆراکی هاوبەشدا ڕۆڵ دەبینن.

 

زۆر کۆمەڵایەتین، کۆبوونەوە گەورەکان دەرفەت بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەڕەخسێنێت، ئەم کارلێکانە ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەیاندا.

 

قەلەڕەشەکان، چاودێری هێلکەکانی یەکدی دەکەن، یاریدەی یەکدی دەدەن لە گەرمکردنەوە لە شەوانی سارد و خۆپاراستن لە هەڕەشەی ئاژەڵەکانی دیکە، هەروەها زیرەکی بەکۆمەڵی گروپەکە و دانانی ڕێوشوێن یارمەتیان دەدات لە هەڵبژاردنی شوێنی سەلامەت بۆ دانانی هێلکەکانیان.

قەلەڕەشەکان یەکەیەکی خێزانی نزیک و یەکگرتوویان هەیە، بەشدارن لە کۆبوونەوەی یەکدی، ئەم ڕەفتارە هەستی بەرپرسیارێتی و کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا بەهێزتر دەکات.

 

کاتێک یەکێکیان مردار دەبێتەوە بە ژمارەیەکی زۆر کۆدەبنەوە، بەپێی وتەی توێژەران دەوترێت ئەم کارە بۆ پێوانەکردن و هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسی دەوروبەریان دەکەن، ئەگەرچی وادەردەکەوێت کە ماتەمینی دەگێڕن.

 

شارەزایان دەڵێن؛ قەلەڕەشەکان زۆر زیرەکن و دەتوانن ڕووخساری مرۆڤ بناسنەوە، ئەگەر خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، لەوانەیە ناڕەزایی و قسە و باسی ئێمە بۆ ئەندامانی دیکەی گرووپەکانیان باس بکەن.

گەورەترین وێستگە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروست دەکرێت
پێت گەورەترین وێستگە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروست دەکرێت
ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە و داهات کۆدەبێتەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە و داهات کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار