28 زیارەتکاری پاکستانی گیانیان لەدەستدا



دەیان زیارەتکاری پاکستانی بە هۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە ئێران بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پاسێکی زیارەتکارانی پاکستانی کە بەنیازبوون بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن بەرەو کەربەلا بچن، لە پارێزگەی یەزدی ئێران وەرگەڕا.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە کە 28 کەس لە زیارەتکارەکان گیانیان لەدەستداوە و 23ی دیکەش برینداربوون.

رەحیم حاجی ده‌ئابادی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی یەزد ڕایگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ نەشارەزایی شۆفێری پاسەکە بە ڕێگەکە دەگەڕێتەوە.

هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان ئاشکرا دەکرێن
پێت هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان ئاشکرا دەکرێن
پێوەرەکانی شیاوبوون بۆ پەرلەمانتارێتی چیین؟
دوات پێوەرەکانی شیاوبوون بۆ پەرلەمانتارێتی چیین؟
پەیوەندیدار