سبەینێ بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە دادەخرێت هاتووچۆی هەولێریش شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن رێگای هەنارە بەكاربهێنن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ لە كاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە رێگای هەولێر – كۆیە لە هەورازەنەفتە تاوەكو دەربەندی گۆمەسپان كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا ئەنجامدەدرێت و رێگاكە دادەخرێت.
هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات و دەڵێت:”ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن رێگای هەنارە وەك رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن”.