سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستان و كەشوهەوای ساردا، بە شێوازێكی نوێ هەڵدەستێت بەچاككردن و پركردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەمەبەستی چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان، ستافی قیركردنی سەرۆكایەتی، بۆ ئەم وەرزە (قیری سارد) بەكاردەهێنن، بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ساڵانە لەسەرەتای مانگی ئایار، هەڵمەتی قیركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجام دەدات.