لیژنەى ئەمنیی سلێمانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن کۆبووەوە



لە سلێمانی بە سەرپەرشتى د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی، یەکەم کۆبوونەوەى تایبەت بە ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدرا.

پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسە ئەمنییەکان، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر وەکو سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی سەرپەرشتى یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى تایبەت بە رێکارەکانى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانی کرد لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بێلایەنیی دامەزراوەکان و رەخساندنى کەشێکى لەبار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە.

بڕیارە رۆژی 20 ی تشرینى یەکەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.

رێگایەكی سەرەكی هەولێر دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
پێت رێگایەكی سەرەكی هەولێر دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
گەرمایەكی بەتین دەستپێدەكات و داوای ڕاگرتنی دەوام دەكرێت
دوات گەرمایەكی بەتین دەستپێدەكات و داوای ڕاگرتنی دەوام دەكرێت
پەیوەندیدار