کونسوڵی ئەمریکا: پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین



کونسوڵی ئەمریکا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، ستیڤ بیتنەر پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و پارێزراو بۆ پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە هەردوولا باسیان لە “پەیوەندی گرنگی ئەمنی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی هاوبەشمان لە پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی زیندوو و گەشەسەندوو و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد”.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

دەزگای لوتکە: کۆچبەرە عێراقییەکان سوید بەجێدەهێڵن
پێت دەزگای لوتکە: کۆچبەرە عێراقییەکان سوید بەجێدەهێڵن
لە عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا
دوات لە عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر