بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د. ا. ر) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەكانی (٤٠٥ بڕگەی ٣١) و (٤١٣) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كرا.