کۆمپانیای دانە غاز گرێبەستی کۆمپانیایەکی کێڵگەی کۆرمۆر ھەڵدەوەشێنێتەوە



کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، گرێبەستی کۆمپانیای ئینێرفلێکس لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ھەڵدەوەشێنێتەوە و دەڵێت، “پابەندی گرێبەستی کارکردن نەبووە.”

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرێبەستی کۆمپانیای ئینێر فلێکیسی ھەڵوەشاندووەتەوە کە بووەتە ھۆکاری دواکەوتنی پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر و ئەرکەکانی لەچوارچێوەی گرێبەستەکەیدا جێبەجێ نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆژەکە بۆ سەر ڕێڕەوی ڕاست و تەواوبوونی لە کاتێکی گونجاودا، لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیای پیرڵ پترلیۆم کۆنتڕۆڵی ڕاستەخۆی قۆناغەکانی دیکەی پرۆژەکە دەگرێتەئەستۆ و لەکاتی خۆیدا پڕۆژەکە تەواودەکات.

سۆران عومەر: تا ئێستا یەک دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە
پێشت سۆران عومەر: تا ئێستا یەک دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە
دادگەی فیدراڵی داواکانی تۆران و جبوری ڕەتکردەوە
دواتر دادگەی فیدراڵی داواکانی تۆران و جبوری ڕەتکردەوە
پەیوەندیدار