هاوسەری زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی دەستگیركرا



ڕیكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەكەی “زارا محەممەدی”مامۆستای زمانی كوردی سەردانی دادگای شاری سنەی كردبوو دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوە.

ڕیكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سەیوان ئیبراهیمی، چالاكی مەدەنی ناسراوی خەڵكی كامێران و مامۆستای زمانی كوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی-كۆمەڵایەتیی نۆژین لەلایەن هێزە حكومەتییەكانەوە دەستبەسەركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوێنی 3ی 1ی 2022 سەیوان ئیبراهیمی، چالاكی مەدەنی خەڵكی كامێران، لە كاتێكدا بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەكەی، واتا زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شاری سنەی كردبوو، دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوە.

بە پێی زانیارییەكانی ڕێكخراوەكە، هیچ زانیارییەك لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی كە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، زارا محەممەدی، هاوژینی سەیوان ئیبراهیمی، پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكان دەستبەسەركرا و بەهۆی فێركردنی زمانی كوردی سزای پێنج ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستا لە ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شار سنە، ماوەی بەندكرانەكەی تێ دەپەڕێنێت.

بانكی ناوەندی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلاری كاش دەخاتەبازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی نزیكەی 85 ملیۆن دۆلاری كاش دەخاتەبازاڕەوە
یەكەم تانكەری گازی شل لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا
دوات یەكەم تانكەری گازی شل لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا
پەیوەندیدار