دانپێدانانی چەكدارێكی داعش كە 25 كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی كردۆتە ئامانج



دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی دانپێدانانی تیرۆریستیكی داعش بڵاودەكاتەوە، كە زیاتر لە 25 كەسی لەئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی كردۆتە ئامانج.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ٢٠٢٤/٧/١٤ ڕووبەڕوبوونەوەیەكی چەكداری لەنێوان ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش لەناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای كەركوك ڕوویدا، لەڕووبەڕووبوونەوەكەدا (جوامێر عەزیز ڕەشید) كارمەندی ئاسایش شەهیدبوو و كارمەندێكیش برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، تیرۆریستێكی داعش كوژراو و تیرۆریست (حیدر كریم) بەبرینداری دەستگیركرا و دەستبەجێ لەتۆڵەی شەهید (جوامێر عەزیز) بەفڕۆكەی جەنگی (F-16)مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەچیای زەمبوور خاپووركران، ئۆپراسیۆنەكە بەهامەهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەكانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و (خلیه مكافحه الارهاب) و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ئەنجامدرا.

ئاشكراشی كردووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستی دەستگیركراو دانی بەچەندین تاواندا ناوە، سەرجەم بەڵگە ڤیدیۆ و زانیاری لەسەر كردە تیرۆریستیەكانیان دەخەینە ڕوو، كە زیاتر لە(٢٥) لە ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و كوردستانیان كردوەتە ئامانج، جێگەی مەترسی بوون بۆ هاوڵاتیانی سنووری شاری كەركوك و دەوروبەری.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەر لەئەنجامی دانپێدانان و لێكۆڵینەوەكان هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەكانی ئاسایش، توانیان لەكەركوك تیرۆریست (علی عبدالله)دەستگیربكەن و دواتر لەناوچەی ڕەشاد تیرۆریست(مخلف زگاع ئەلگاقوڵی)دەستگیربكەن، هاوكات لە ئۆپراسێونێكی تردا لەناحیەی قەرەهەنجیر و گوندی چیمەن تیرۆریستان (زیدان خلف الیاس و نزهان زیدان خلف) دەستگیركران.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختە و لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە پارێزگای هەڵەبجە تیرۆریست (علا‌و شجاعی) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەكان دەستگیرا و سەرجەم تیرۆریستان ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا هەر (٦) تیرۆریست بەماددەی (٢)ی تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئەپڵ بەردەوامە و بزوێنەری ئاسایی خانەنشین دەبێت
پێت ئەپڵ بەردەوامە و بزوێنەری ئاسایی خانەنشین دەبێت
قوباد تاڵەبانی ناوەندی فاوندەیشن هابی لە سلێمانی كردەوە
دوات قوباد تاڵەبانی ناوەندی فاوندەیشن هابی لە سلێمانی كردەوە
پەیوەنیدر