تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی دهۆکی کرد



کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانى شارەدێی مانگێشکیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد و زیانەکانى نەزانراون.

سەرچاوە هەرێمییەکان بە میدیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) یان ڕاگەیاندوە، دوانیوڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانى تورکیا بۆردوومانى سنووری شارەدێی مانگێشیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.

بۆردوومانەکە تەنیا ٣٠ کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری دهۆکەوە دوور بووە و تا ئێستا زیانەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

بەوتەى سەرچاوەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە و لەئێستا هاووڵاتییانى ناوچەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەى ئاگرەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

 

مووچەی زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری هەرێم ڕاگیراوە
پێت مووچەی زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری هەرێم ڕاگیراوە
وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرێکی لە پۆستەکەی بەخشی
دوات وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرێکی لە پۆستەکەی بەخشی
پەیوەندیدار