مووچەی زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری هەرێم ڕاگیراوە



ئەمڕۆ دوو شەممە، ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش لە سلێمانی ڕایانگەیاند، کە نزیکەی 9 ساڵە مووچەی زیاتر لە 100 هەزار سوودمەندی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان بڕاوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن.

بەهادین عەبدوڵڵا، نوێنەری پارێزەرانی داکۆکی لە مافی ئەو هاووڵاتیانەی مووچەکانیان بڕاوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابی ٢٠١٥ەوە مووچەی کۆمەڵێک توێژ، کە یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بە گەرەنتی دەستووری عێراق و یاساکانی کارپێکراو لە هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بڕدراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پۆلانە بریتین لە ژنانی تەڵاقدراو، بێوەژن، منداڵ کە دایک و باوکیان نییە، جگە لە بەساڵاچووان، كە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە و نزیکەی 30 هەزاریان لە پارێزگای سلێمانی بوون و لەو کاتەدا مانگانە بڕی ١٥٠ هەزار دیناریان پێ دەدرا، بەڵام بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی بزانن، بڕدراوە.

دووپاتی کردەوە، کە ئەوان – وەک نوێنەری ئەو توێژانە – پەیوەندییان بە دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە کردووە، بەڵام بێ سوود بوو، دواتر سکاڵای دادوەرییان لەسەر ئەو بابەتە تۆمار کرد و ڕەتكرایەوە و دواتر تەمییزیان كردەوە، بەڵام تا ئێستا سکاڵاکە وەڵامی نییە و دوادەخرێت.

وتیشی، “داوا لە سەرۆکی کۆمار، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی و وەزیری دارایی، دەكەین دەستوەردان لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە بكات، بەتایبەتی کە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق پابەند دەکات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتین”

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی هەرێم ناوەکانیان وەک بەشێک لە مووچەی مانگانە پێشکەشی بەغدا نەکردووە، هەرچەندە بە بایۆمەتری تۆمارکراون”.

تەندروستی بۆ تۆماركردنی حاڵەتێكی ئاوڵەی مەیمون هاتەدەنگ
پێت تەندروستی بۆ تۆماركردنی حاڵەتێكی ئاوڵەی مەیمون هاتەدەنگ
تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی دهۆکی کرد
دوات تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی دهۆکی کرد
پەیوەندیدار