ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم دەبینرێت



ئەمشـەو؛ یەكـەم مانگـی تابانی ئەمسـاڵ (super.moon) لە كوردسـتان دەبینـرێت و شارەزایەكی گەردوونی دەڵێت: بۆ ئەمساڵیش 3 جاری تر مانگی تابانمان دەبێت.

لوقمـان حـەوێز، شارەزای گەردوونی و ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تەکساس ڕایگەیاندووە، مانگـی تابـان ئەو كاتەیـە، كە مانـگ لە نزیكتـرین خاڵ و شوێندایە لەگەڵ هەسارەی زەوی لە خولگەكەیەیدا بەدەوری زەوی بەبڕی لایەنی كەم 90%، لەهەمان كاتیشدا پڕە و 14یە بۆ دیدی ئێمە لەسەر هەسارەی زەوی، بۆیە مانگ ئەمشەو بەشێوەیەكی بەرچاو گەورەتر و پڕشنگدارتر دەردەكەوێت بۆ دیدەمان.

ڕاشیگەیاند، لە ڕاستیدا مانگ لە هەموو سوڕێكیدا جارێك دەكەوێتە نزیكترین خاڵ لەگەڵ زەوی، بەڵام ئەگەر لەكاتی نزیكبوونەوەكە مانگ 14 و پڕ بوو ئەوا دەبێته مانگی تابان واتە super.moon، ئەمشەو بۆ یەكەمجار لە ئەمساڵدا ئەوە ڕوودەدات و لە كوردستان دەبینرێت.

ڕوونیشی كردەوە، مانگ ئەمشـەو دوو شەممە بەرواری 2024/8/19 جگە لەوەی پڕ و 14 دەبێت لە نزیكترین خاڵیشدا دەبێت لەگەڵ هەسارەی زەوی، بۆیە لە ئەمشەودا مانگ بەبڕی 14% گەورەتر دەردەكەوێت بۆ چاوی ئێمە، پرشنگ و ڕووناكیەكەشی 30% زیاتر دەبێت لە ڕووناكی مانگی پڕ و 14 لە دۆخێكی ئاساییدا، بە كورتی دیمەن و پرشنگی مانگ ئەمشەو جوانیەك و هەیبەتێكی تایبەتی هەیە و بۆ ساتێكیش بێت هەوڵ بدەن بیبینن.

ئاشكراشی كرد، مانگی تابانی ئەمشەو لە هەموو ناوچەكانی ئەوڕوپا بەهەمان شێوەی كوردستان دەبینرێت، بۆ ئەمساڵیش 3 جاری تر مانگی تابانمان دەبێت، ئەوەی داهاتوو لە شەوی 2024/9/17 دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرێکی لە پۆستەکەی بەخشی
پێت وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرێکی لە پۆستەکەی بەخشی
شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە هەرێم
دوات شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر