شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە هەرێم



ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئاب  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری دارایی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: لەماوەی دووساڵی ڕابردودا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچەو میالاکات.

وتیشی، وەک وەزارەتی دارایی بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانمان بەڕویاندا کراوە بووە.

بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لای خۆیانەوە سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزیری داراییان کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری و بودجەو داهات و خەرجیەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە.

ئامانجی شاندەکە لە سەردانەکایان بۆ هەرێم بریتییە لە وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عێراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم دەبینرێت
پێت ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم دەبینرێت
یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد
دوات یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد
پەیوەنیدر