بەغدا بەشێکی مووچەی نارد



میدیای لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی تەمووزی ژمارەیەک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای پارتی و یەکێتی و گۆڕان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە.

میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە مووچەی “دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی پاراستن و ژینگە” نێردراوە، بەڵام میدیای پارتی ڕایگەیاند ئەوەی نێردراوە، مووچەی “دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی پاراستنی ژینگە و دەستەی دەستپاکی”ە.

هاوکات میدیا گۆڕانیش بڵاویکردەوە کە پارەکە “مووچەى خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتیی و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسییە”.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکەی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

پۆلیسی هەڵەبجە: تۆمەتبارەکانى کوشتنى کۆڵبەرەکەى سەرگەت دەستگیرکران
پێت پۆلیسی هەڵەبجە: تۆمەتبارەکانى کوشتنى کۆڵبەرەکەى سەرگەت دەستگیرکران
کۆنکریتی هەڵوژەیی
دوات کۆنکریتی هەڵوژەیی
پەیوەندیدار