دەرچووانی قەزایەک بە گرێبەست دادەمەزرێن



بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانی پێنجوێن، دەرچووانی بەشەکانی یاسا، ئەندازیاری شارستانی و ڕوپێوی بە گرێبەست دادەمەزرێن.

سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شارەوانیمان پێویستی بە دەرچووی بەشەکانی یاسایی و ئەندازیاری شارستانی و ڕوپێوی هەیە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەکرد، دەتوانن لە ڕێکەوتی (19/8/2024) ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی شارەوانیمان بکەن بە مەبەستی پێدانی زانیاری و ناوتۆمار کردنیان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەرجی سەرەکی بۆ دامەزراندن دەبێت دانیشتوی قەزای پێنجوێن بێت .

کۆنکریتی هەڵوژەیی
پێت کۆنکریتی هەڵوژەیی
تیمێکی پزیشکی عێراقی بینایی دەگەڕێننەوە بۆ ژنێکی گەنج
دوات تیمێکی پزیشکی عێراقی بینایی دەگەڕێننەوە بۆ ژنێکی گەنج
پەیوەندیدار