تیمێکی پزیشکی عێراقی بینایی دەگەڕێننەوە بۆ ژنێکی گەنج



تیمێکی پزیشکانی عێراق ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنیان ڕاگەیاند، کە ژنێکی گەنج سەرەڕای ئەوەی بینینی تەواوی لەدەستداوە، توانراوە بینایی بۆ بگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەلکەرەمە سەر بە بەشی تەندروستی کەرخ بە سەرۆکایەتی دکتۆر عەلی موحەرب، بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکیان بۆ ژنێکی گەنج ئەنجامدا بۆ گەڕاندنەوەی بینین، کە بەهۆی بەرکەوتن بە فشاری دەرەکی لەدەستی دابوو.

سەرۆکی تیمە پزیشکیەکە ڕوونیشیکردەوە، ئەو نەخۆشە لەکاتێکدا وەرگیراوە کە بەهۆی بەرکەوتنی بە برینێکی دەرەکییەوە تووشی لەدەستدانی بینایی تەواو بووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست، دەرکەوت کە ئاوی سپی چاو، ئاوسان و شلبوونەوەی گەورەی عەدەسەکەی هەبووە، ئەمە جگە لەوەی زیان بە ماسولکەکانی چاوی گەیشتووە، هەر بۆیە تیمە پزیشکیەکە بڕیاریاندا نەشتەرگەرییەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغی یەکەمدا تیمەکە بڕینی پێشەوە و لابردنی ئاوی سپی چاوی-یان ئەنجامدا و عەدەسەیەکی نوێیان چاند، دوای یەکەم نەشتەرگەری، نەخۆشەکە بە تەواوی بینایی بۆ گەڕایەوە، بەڵام تووشی هەستیارییەکی توندی ڕووناکی بوو، ئەمە جگە لە پێویستی ئەنجامدانی جوانکاری.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە قۆناغی دووەمدا تیمەکە نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ ئەنجامدا بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی Pupil Cerclage کە سەرکەوتوو بوو، کەسەکە شێوە و قەبارەی چاوی ئاسایی وەرگرتەوە و ئێستا بینینی نەخۆشەکە ٦/٦ یە و  تەندروستی باشە.

 

دەرچووانی قەزایەک بە گرێبەست دادەمەزرێن
پێت دەرچووانی قەزایەک بە گرێبەست دادەمەزرێن
ژن لە سیاسەتدا ئەركەكەی سەد هێندە قورستترە
دوات ژن لە سیاسەتدا ئەركەكەی سەد هێندە قورستترە
پەیوەندیدار