مووچە و میلاكی بەشێكی مامۆستایان دەخرێتە سەر عێراق



وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا میلاك و مووچەی سەرجەم مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بخرێتەوە سەر حكومەتی فیدڕاڵی.

سەنا گەرمیانی، بەڕێوەبەری بەشی كوردی لەوەزارەتی پەروەردەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقمان پێگەیشتووە، تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی مامۆستایانی بەشی كوردی بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق.

ڕاشیگەیاندووه، كه بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەرجەم ئەو مامۆستایانەی بەشی كوردی دەگرێتەوە، كە لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وانە دەڵێتەوە.

 

 

بەوێنە، بەغدا ئاو دایپۆشی
پێت بەوێنە، بەغدا ئاو دایپۆشی
بەهۆی بارانەوە دەوامی خوێندنگەكان ڕاگیرا
دوات بەهۆی بارانەوە دەوامی خوێندنگەكان ڕاگیرا
پەیوەندیدار