ئاوڵەی مەیمون، بە پوختی



نەخۆشییەکی درمە، واتە میکرۆبە و بلاو دەبێتەوە
پەیوەندی بە مەیمونەوە نییە، بەهەڵە ناونراوە، هەروەها ئێستا نابێت ئەم ناوە بەکاربێت هەتا خەڵکی پێ تانەدار نەبێت
هاوشێوەی (ئاوڵە)ی جارانە، لە ئەوانە پرسن کە لە دایک بووی ساڵەکانی شەست و بەرەو سەرەوەن، بەڵام وەکو ئەو ئاوڵەیەی جاران کوشندە نیە.
کێ تووش دەبێت؟
هەموو کەس لە مەترسیدایە تووش ببێت بە مەرجێک نزیک بوو بێتەوە لە کەسێکەوە کە تووش بووی ئاوڵەی مەیمون بوو بێت.
نیشانەکانی:
سەرەتا لەرز و تا و سەرئێشە و لەش داهێزران، بەڵام لەم دووایەدا زۆربەی نەخۆشەکان سەرەتا تەنها پەڵەیان هەبووە.
پەڵەی ئاوڵەی مەیمون: سەرەتا لە نزیک ئەندامی زاوزێ دەردەکەوێت یان لە ناو دەم، دوواتر ئەچێت بۆ سنگ یان قۆڵ یان دەم و چاو. سەرەتا پەمەییە، بەرزە، پاشان وەکو بڵقی چڵکن وایە.
کات: زۆربەی جار ٤ هەفتە دەخایەنێت
خۆ پاراستن: هەرکەس تووش بوو، دەبێت وەکو سەردەمی کۆرۆنا، لە ماڵەوە خۆی قفڵ بکات، تەنانەت جل و نوێن و هەموو کەل و پەلێک کە دەستی یان لاشەی بەرکەوتووە جیا بکرێتەوە هەتا ئەو ساتەی هەموو بڵقەکانی لاشەی نامێنن.
٥ ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڕێیانەی کە دڵخۆشت دەکەن!
پێت ٥ ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڕێیانەی کە دڵخۆشت دەکەن!
پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد
دوات پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد
پەیوەندیدار